پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
  2026-05-21     

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە نوێترین ئاماریدا سەبارەت بە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ ساڵی ٢٠٢٦، قەبارەی ئەو گەنمەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا لەلایەن جووتیارانەوە ڕادەستی سایلۆکان کراوە. بەپێی ئامارەکان، تەنها لە پارێزگاکانی بەغدا، ناوەڕاستی فورات و ناوچەکانی باشووری عێراق، بڕی ئەو گەنمەی تا ئەم ساتە وەرگیراوە گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٤٠ هەزار تۆن، ئەمەش نیشاندەری بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی پرۆسەکەیە.

ئاوێنە: ​لە کاتێکدا کە ئەم پرۆسەیە لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، حەیدەر کەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانی، ڕایگەیاند کە وەرگرتنی گەنم لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بە گوڕوتینەوە بەردەوامە.

​ناوبراو ئاشکراشی کرد کە وەزارەتەکەیان پلانی هەیە بۆ فراوانکردنی بنکەکانی وەرگرتنی گەنم بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا چەند بنکەیەکی نوێی وەرگرتن لە هەردوو پارێزگای ئەنبار و دیالە بکرێنەوە.

​لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ وردەکارییەکانی پڕۆسەکە، کەرعاوی جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی بەبازاڕکردنەکە پشت بە پلانێکی تۆکمە دەبەستێت و بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، تاوەکو لە کۆتاییدا دەگاتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش.

​سەبارەت بە وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەکە، بەپێی پلانی دیاریکراوی وەزارەتی بازرگانی، وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵی گەنم تاوەکو ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت. هاوکات لە ڕووی ئاستی بەرهەمهێنان و بڕی ئەو گەنمەی کە چاوەڕوان دەکرێت ڕادەست بکرێت، پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە پارێزگای سەڵاحەدین پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت و زۆرترین بڕی گەنمی تێدا بەبازاڕ بکرێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×