سەرۆکی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم: هەموویان چون بۆ حەج بڕوا ناکەم پێش جەژن موچە دابەش بکرێت
  2026-05-21       205       

​لە لێدوانێکی نوێدا سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، عەبدوڵا ڕەمەزان، سەرۆکی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە لە ئێستادا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە داراییەکان لە شاری بەغدایە، زانیارییەکی نوێی ئاشکرا کرد.

ئاوێنە : ​ناوبراو ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ستاف و کارمەندانی وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەشتیان کردووە، کارەکانی پەیوەست بە تەمویلی مووچە خاو بووەتەوە. بەو هۆیەوە، عەبدوڵا ڕەمەزان دەڵێت باوەڕ ناکات کە بتوانرێت مووچەی مانگی ئایار (مانگی پێنج)ی فەرمانبەرانی هەرێم پێش هاتنی پشووەکانی جەژن دابەش بکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرۆکی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بە ئەگەرێک کرد بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەکەدا و ڕوونیکردەوە؛ ئەگەر بێتو وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار بدات لە ڕۆژانی پشووی کۆتایی هەفتەدا (واتە هەینی و شەممە) دەوام بکات و کارە کارگێڕییەکان ڕایی بکات، ئەوا پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا بڕە پارەی پێویست بۆ مووچە خەرج بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×