کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند؛ گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما و بارانباریندا ڕوودەدات
  2026-05-21       180       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، لەم ماوەیەدا پلەکانی گەرما ڕووی لە بەرزبوونەوەیەکی کەم دەکەن و ڕەوشی ئاسمان بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە.

ئاوێنە: بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان، ئەگەری چالاکبوونی تاوە باران و بروسکە هەبێت. هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بۆ سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو جێگیرتر بێت. لە ناوچە سنوورییەکان تەنها ئەگەری نمەبارانێکی کەم لەئارادایە. لە لایەکی دیکەوە، خێرایی با کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی مەودای بینین لە زۆربەی ناوچەکاندا.

بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری هاوڵاتیان، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی لە شار و ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

هەولێر: ئەمڕۆ 29، سبەی 28 پلە.

سلێمانی: ئەمڕۆ 25، سبەی 24 پلە.

دهۆک: لە هەردوو ڕۆژەکەدا 26 پلە.

هەڵەبجە: ئەمڕۆ 27، سبەی 28 پلە.

گەرمیان: ئەمڕۆ 33، سبەی 32 پلە.

زاخۆ: ئەمڕۆ 27، سبەی 28 پلە.

چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 29، سبەی 28 پلە.

پیرمام: ئەمڕۆ 25، سبەی 24 پلە.

حاجی ئۆمەران: لە هەردوو ڕۆژەکەدا 18 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×