بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوە لەم جەژنەدا هیچ زیندانییەک لە هەرێم ئازاد ناکرێت
  2026-05-21       148       

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢١ی ئایاری ٢٠٢٦)، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ، بڕیاری لێبووردنی تایبەت دەرناکرێت و هیچ سزادراوێک بەو بڕیارە ئازاد ناکرێت.

ئاوێنە: ​بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان هۆکاری دەرنەکردنی بڕیارەکەی گەڕاندەوە بۆ بوونی چەند ڕێکارێکی کارگێڕی کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی پڕۆسەکە لەم کاتەدا، هەروەها بە تایبەتی جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری ئازادنەکردنەکە گشتگیرە و تەنانەت ئەو زیندانییانەش دەگرێتەوە کە باری تەندروستییان جێگیر نییە و نەخۆشن، بە جۆرێک ئەوانیش ناتوانن لەم جەژنەدا بە لێبووردنی تایبەت سوودمەند بن.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ هێشتنەوەی هیوایەک لای سزادراوان، ئیحسان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوە دا کە هەوڵەکانیان بۆ ئەم پرسە نەوەستاوە و ڕایگەیاند: "لە ئێستادا تیمەکانمان بە چڕی سەرقاڵی ئامادەکردن و ڕێکخستنی لیستێکی نوێن تایبەت بە لێبووردنی زیندانیان، بەڵام تەواوبوونی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەوێتە کاتەکانی دوای تەواوبوونی ڕۆژانی جەژنی قوربان."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×