هاوپه‌یمانی 19: چاره‌نوسی هاوسه‌ر و برایه‌كی سه‌رۆك حزبێك له‌ سلێمانی نادیاره‌
  2026-05-21       403       

تۆڕی هاوپه‌یمانی 19، نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ فه‌رامۆشكردنی چاره‌نوسی هاوسه‌ر و برایه‌كی سه‌رۆك حزبێك كه‌ له‌ رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی ده‌ستگیركراون و براون بۆ شوێنێكی نادیار.

ئاوێنه‌: تۆڕی هاوپه‌یمانی 19، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی سێشەممە 17ی ئایاری 2026، لە گەرەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، هێزێكی ئەمنی هەڵدەكەوتنە سەر ماڵی سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی كوردستان كارۆخ سەید رزگار، هێزەكە هاوسەرەكەی (بەهار محەمەد)و براكەی (ئەحمەد فەتاح) دەسگیر دەكەن، دەیانبەن بۆ شوێنێكی نادیار.

كاروخ سەید رزگار، ئه‌مڕۆ بە تۆڕی هاوپه‌یمانی 19ی راگەیاندوه‌، كاتێك بەم روواوەم زانی كە مۆبایلەكانیان داخرابو، درواسێ ئاگاداریان كردین كە هێزێكی ئەمنی هاتون دەستگیریان كردون كیسەیان كردۆتە سەریان و بردویانن.

تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، بەدواچونییان بۆ كەیسی گیراوەكان كردوه‌، هەرچەند تا ئێستا هیچ لایەنێكی بەرپرس پێمان ناڵێن لەكام زیندانن و لە كام بەشەی هێزە ئەمنییەكانن بەڵام تۆمەتی "سیخوڕی"یان دراوه‌ته‌ پاڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاروخ ئەو زانیارییه‌ی بەتەواوەتی رەتكردۆته‌وه‌و وتویه‌تی"ژنی ماڵ كە سەرقاڵی بەخێوكردنی سێ مناڵ بێت پەیوەندی كۆمەڵایەتی نەبێت، لە هیچ دەزگایەكی رەسمی كار نەكات، مەگەر جاسوسی بەسەر مناڵەكانەوە كردبێت."

پێشتر لە 7ی تشرینی دوەمی 2025 كارۆخ سەید ڕزگار، سەرۆكی حیزبی كڵپەی نیشتیمانی كوردستان بە تۆڕی هاوپه‌یمانی 19ی ڕاگەیاند، كە بە شەو "چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵەكەم لە پڕۆژەی كانی سیتی خێزانی و یەكێك لە پاسەوانەكانی براون بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێكۆڵینەوە."

تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ لە  فەرامۆشكردنی چارەنوسی ئه‌و دو هاوڵاتییه‌ كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی هەیە، داوای  لە لایەنی پەیوەندیدار بەم كەیسە كردوه‌، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتانەی روبەڕویان كراوەتە ئاشكرا بێت.

حیزبی كڵپەی نیشتیمانی كوردستان له‌ 5ی كانونی یەكەمی  2020 لە شاری هەولێر دامەزراوە بەوتەی سەرۆكی حزبەكە پاش فشاری پارتی بۆسەریان ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دوەمین جارە هەڵدەكوتنە سەر ماڵی ئەو سەرۆك حیزبە لەشاری سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×