وتهبێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك لهبارهی لێدوانهكانی ترهمپ كه گوایه كورد ئهو چهكانهیان بۆ خۆیان بردون كه بۆ ئێرانی ناردون، وتی، با ئهمریكا به ئاشكرا بڵێت چهكی به كێ داوهو ئهم سوكایهتییه به گهلی كورد رابگرێت.
ئاوێنه: گهلاوێژ ئهروین،.وتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک سەبارەت بە مشتومڕەکان دەربارەی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لهبارهی ناردنی چهك بۆ ئێران لهڕێگهی كوردهوه، له چاوپێكهوتنێكدا لەگەڵ مەدیا خەبەر تیڤی داوای لە ترەمپ کرد ڕونکردنەوە بدات.
گەلاوێژ ئەورین، وتی: "با سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە ئاشکرا بڵێت کە چەکیان بە کێ داوە." هەروەها بانگەوازی لە پارتە کوردییەکان کرد و وتی: "کێ چەکی وەرگرتوە با ئاشکرای بکات و چیتر ئەم چەواشەکارییە درێژە نەکێشێت."
هێمای بۆ ئهوهش كرد، "ئێمە وەک پژاک بە ترەمپ دەڵێین 'ناتوانیت گەلی کورد تۆمەتبار بکەیت بەوەی چەکت پێداون و بەکاریان نەهێناوە'. ئێمە لەسەر خاکی ئێران و ڕۆژهەڵاتین. ئێمە لە هەردو بواری سیاسی و سەربازیدا خاوەنی هێزین. ئێمە چەکمان لە هیچ هێزێک وەرنەگرتوە. ئەگەر ئەمریکا چەکی بە هەندێک هێز داوە، پێویسته بهڕونی ئاشکرای بکات کە چەکی داوەتە کێ و کام پارتی سیاسی."
وتیشی"با کەس هەڕەشە لە کورد نەکات و بڵێت 'ئێمە چەکمان پێداون و ئێوە بەکارتان نەهێنا'. مانای ئەم هەڕەشەیە ئەوەیە کە هەم دەیانەوێت ئێران دژی کورد هان بدەن و هەروەها دەیانەوێت متمانە و باوەڕی گەلەکەمان بە ئێمە بشکێنن. گەلەکەمان دەزانێت کە ئێمە بە هێزی خۆمان گەیشتوینەتە ئەم ئاستە. هەروەها هێزی ئێمە لە شوێنی پێویستدا دەستوەردان دەکات."
هێمای بۆ ئهوهش كرد، ئهگەر پارتە سیاسییە کوردییەکان چەکیان لە ئەمریکا وەرگرتبێت، پێویستە ئەوە ڕون بکەنەوە. ئەم جۆرە شێواندنەی دۆخەکە لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە. سوکایەتی بە کورد بەم شێوەیە، بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و دهبێت رابگیرێت. کورد ئەکتەرێکی سەرەکییە لە ناوچەکەدا. هێزیان هەیە؛ هێزی سەرەکی ئێمە گەلەکەمانە.