خالید عه‌زیزی، وته‌بێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌یه، شه‌ڕی ئه‌وان نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی ئه‌مریكاو ئیسرائیله به‌رامبه‌ر به ئێران. ده‌شڵێت، ناردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كه‌یان بۆ ناوخۆی كوردستانی ئێران، ئێستا له به‌رنامه‌یاندا نییه.
ئاوێنه: خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، چونه‌وه نێو ناوخۆی كوردستانی ئێران و ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌كانمان بنێرینه‌وه "ئێستا لە بەرنامەماندا نییە" و "ئەگەر بەشێوەی یاسایی و گۆڕانكاری بێت باشترە".
ئاماژەی بەوەشکرد"گۆڕانكاری لە ئێران لە تارانەوە دێتە ئاراوە، ئەمەش پەیوەندی بە گۆڕانكارییە سیاسییەكانەوە هەیە لە تاران".
خالید عەزیزی وتیشی"ئێمە بەرهەمی ئەو شەڕەی ئێستا نین و بەرهەمی رابردویەكی دورودرێژ لە خەبات و تێكۆشانین، هەروەها لە ئێستادا زۆر شت ناڕونە".
جەختی لەوەشکردوەتەوە، "چاوەڕوانی دۆخەکە دەکەین و بەپێی دۆخەکە هەڵوێست وەردەگرین، چونکە ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە، ئەو شەڕە شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیلە بەرامبەر بە ئێران، ئەوان ئەجێندا و سیاسەتی خۆیان هه‌بو."