عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر سعودیه‌و ئیمارات و ده‌شڵێت، له ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه خاكی عێراق بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌و دو وڵاته به‌كارهێنراوه، ئه‌وا هه‌مو رێكارێكی ئه‌منی و یاسایی له‌دژی تێوه‌گلاوان ده‌گرنه‌به‌ر.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، رایگه‌یاند، جارێكی دیكه سه‌ركۆنه‌و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تاوانكارییه ده‌كه‌ین كه هه‌ردو وڵاتی برامان سعودیه‌و ئیماراتی كرده ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فه‌رمانمان داوه به ئاشکراکردنی وردەکارییه‌كانی ئەم دەستدرێژییە تاوانکارییانەو لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا پێکهێنراوه.
عه‌لی زه‌یدی وتیشی، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستدرێژییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ برایانمان له هەردو وڵات، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربون لە سەرجەم بەڵگەکان و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه خاكی عێراق لەو دو دەستدرێژییەدا به‌كارهێنراوه، لەپێناو گرتنەبەری هه‌مو ڕێکارێكی ئه‌منی و یاسایی له‌دژی تێوەگلاوان.
له كۆتاییشدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه خاك و ئاسمانی عێراق وه‌كو خاڵی ده‌ستپێك بۆ ده‌ستدرێژیكردنه وڵاتانی برا و دۆست به‌كاربهێنرێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە عێراق ناوچەیەکی بەیەکگەیشتنە بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.