خورشید ههركی، یهكێك له کەسایەتییه دیارهكانی عهشیرهتی هەرکی رایدهگهیهنێت، هەوڵی تیرۆرکردنی دراوهو دەزگا ئەمنییەکانیش بە کەمتەرخەمیی تۆمەتبار دەکات.
ئاوێنه: خورشید هەرکی، ئهمشهو پێنجشهممه، له لێدوانێكدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، لەلایەن سێ کەسەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و یەکێک لەو کەسانەش كه هەوڵی تیرۆرکردنیان داوە لە ئێستادا بە کەفالەت ئازاد کراوە.
وتیشی، ئەو کەسە لە ماوەکانی رابردودا لە بەردەم پۆلیسدا دانی بەوەدا ناوە کە ویستویەتی ئەم بکوژێت و پاشان پارتی داڵدهی بدات.
باسی لەوەشکرد، ئازادکردنی تۆمەتبارەکە و چاوداخستی دەزگا ئەمنییەکان لەو هەوڵی تیرۆرکردنانهی ئەو کەسە دەیدات، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان لەو هەوڵی تیرۆرکردنەدا هەیە، ئەگەر وا نییە، دەبێت رونکردنەوە بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئەو کەسە بە سزای یاسایی خۆی بگات و بەهیچ شێوەیەک نابێت ئازاد بکرێت و لێشی خۆشنابێت.