عه‌زیز ئه‌حمه‌د: مه‌سرور بارزانی له‌ به‌غدا پرسی نه‌وت و كاره‌با تاوتوێ ده‌كات
  2026-05-22       215       

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتو مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، به‌ سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا ده‌چێته‌ بەغداو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق پرسی نه‌وت و كاره‌با تاوتوێ ده‌كات.

ئاوێنه‌: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە بەشێکی سەردانەکەدا، سەرۆک وەزیران بەدواداچون بۆ دڵنیاییە ئەمنییەکان دەکات تاوەکو کۆمپانیاکانی نەوت و غاز بتوانن بەرهەمهێنان و هەناردەکردن دەستپێبکەنەوە، چونکە ناکرێت کۆمپانیاکان لەژێر هەڕەشەی درۆنەکاندا کار بکەن. 

وتیشی "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەتوانێت توانای هەناردەکردنی عێراق بۆ زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە".

به‌قسه‌ی عه‌زیز ئه‌حمه‌د، "لەم سەردانەدا حکومەتی هەرێم ئامادەیی نیشان دەدات ئەزموونی سەرکەوتووی پڕۆژەی (ڕووناکی) بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بخاتە بەردەم حکومەتی نوێی عێراق عەلی ئەلزەیدی و هاوکارییە تەکنیکییەکانیان پێشکەش بکات بۆ خێراکردنی چاکسازییەکانی کەرتی کارەبا لە عێراق."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×