بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 16 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 158% زیادی كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 16ی 5 تا 22ی 5ی 2026، زیاتر لە 16 ملیار‌و 561 ملیۆن و 345 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 16 ملیار‌و 451 ملیۆن و 337 هەزار دیناری واتە 99%ی نەختینەیەو هەروەها 110 ملیۆن و 7 هەزار دیناری واتە 1%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 10 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 158% زیادی كردوه.