كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌گه‌ری نمه‌باران و تاوه باران له ناوچه شاخاه‌وییه سنورییه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، ئیداره‌ی راپه‌ڕین و سۆران هه‌یه‌و سبه‌ی شه‌ممه‌ش پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە زۆربەی کاتەکانداو له كاته‌كانی دوای نێوه‌ڕۆوه لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی پارێزگای هەولێرو دهۆک وئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران ئەگەری نمە باران و تاوە بارانی پچڕپچڕو کورتخایەن هه‌یه كه هەندێک کات هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
كه‌شناسی وتوشیه‌تی، سبه‌ی شه‌ممه، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پله‌كانی گه‌رماش، 2 تا 3 پله به‌رزتر ده‌بن له چاو تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌شناسی هێمای بۆ كردوه بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبه‌ی به‌م جۆره ده‌بن:
هه‌ولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی