عێراق لیژنەیەکی باڵای هەواڵگری بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر سعودیە و ئیمارات پێکهێنا و هۆشداری توند دەدات
  2026-05-22     

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، زانیاری نوێ و گرنگی سەبارەت بە دۆسیەی سنووردارکردنی چەک لە وڵاتدا و بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر وڵاتانی دراوسێ ئاشکرا کرد. ناوبراو ڕایگەیاند کە لیژنەیەکی تایبەت و ئاستبەرز بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێکهێنراوە، کە ئەرکی سەرەکی کۆڵینەوە و بەدواداچوونە لەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەریەکە لە شانیشینی سعودیە و دەوڵەتی ئیمارات.

ئاوێنە: وتەبێژی فەرماندەی گشتی ڕوونیکردەوە کە ئەم لیژنەیە خاوەن کاراکتەرێکی تەواو هەواڵگریی و تەکنیکی تایبەتمەندە. ئەرکە مەیدانییەکانیشی خۆی لە شیکردنەوەی وردی زانیارییەکان، بەراوردکردنی داتا جۆراوجۆرەکان و کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییە دادوەرییەکاندا دەبینێتەوە.

سەباح نوعمان لە درێژەی قسەکانیدا بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە دووپاتی کردەوە، کە ئەم لیژنەیە مۆڵەت و دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی، و لە کۆتاییدا سەرجەم دۆزینەوە و ئەنجامەکانی بە شەفافییەتێکی ڕەهاوە دەخرێنە بەردەم فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ڕای گشتی عێراق.

لە ڕووی ئەمنی و پەیوەندییە هەرێمییەکانەوە، نوعمان جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی وڵاتانی برا هێڵی سوورە و یاساش بەبێ هیچ جیاکارییەک بە سەر هەمواندا جێبەجێ دەکرێت. ئاماژەی بەوەش دا ئەگەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت هەر لایەنێک یان تاکێک تێوەگلاوە، ئەوا ڕێکارەکان تەنها لە لێپێچینەوەی یاسایی سادەدا کورت نابنەوە، بەڵکو دەسەڵاتداران وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا دەکەن.

سەبارەت بە دۆسیە ناوخۆییەکە و پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوە کرد کە لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا، تەواوی تایبەتمەندی و هێڵە گشتییەکانی قۆناغی داهاتوو خراونەتە ڕوو. وتیشی: "سنووردارکردنی چەک و هێشتنەوەی لە دەستی دەوڵەتدا، تەنها دروشمێکی سیاسی نییە، بەڵکو ستراتیژییەکی قووڵی ئەمنییە کە پێویستە جێبەجێ بکرێت"، هێمای بۆ ئەوەش کرد کە هەنگاوە پراکتیکییەکانیان بۆ سنووردارکردنی چەک لە ئێستاوە دەستی پێکردووە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×