رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست بڵاویكرده‌وه، ئیڤانكا تره‌مپ، كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كراوه‌ته ئامانجی هه‌وڵێكی تیرۆركردن له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵای عێراق كه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له توركیا ده‌ستگیركراو راده‌ستی ئه‌مریكا كرا.
ئاوێنه: رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه محه‌مه‌د باقر سه‌عد داود سه‌عدی، ته‌مه‌ن 32 ساڵان، ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییه‌ی كه به‌م دواییانه له‌لایه‌ن توركیا ده‌ستگیركرا، به‌ڵێنی داوه له تۆڵه‌ی كوژرانی عه‌لی خامنه‌ییدا، ئیڤانكا تره‌مپ بكوژێت.
به‌پێی رۆژنامه‌كه محمەد باقر نەخشەی ماڵەکەی ئیڤانكای لە فلۆریدا هەبوەو لەڕێی ئینتەرنێتەو هەڕەشەی لە خێزانی ترەمپ کردوە.
محه‌مه‌د باقر له 15ی ئه‌م مانگه له توركیا ده‌ستگیركراو راده‌ستی ئه‌مریكا كرا به تۆمەتی ئەوەی یەكێكە لەسەركردەكانی میلیشایی حزبوڵای عێراق.
به‌پێی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، ئه‌و تۆمه‌تباركراوه به ئه‌نجامدانی 18 هێرش و هه‌وڵدان بۆ چه‌ندین هێرشی دیكه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو ئه‌مریكا.