مه‌سرور بارزانی و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی: كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ربكرێن
  2026-05-23     

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ پێویسته‌ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا لەسەر بنەمای دەستور چاره‌سه‌ر بكرێن و جه‌ختیش له‌ گرنگی پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا ده‌كه‌نه‌وه‌ کە مافەکانی گشت پێکهاتەکان بپارێزێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی په‌رله‌مانی عێراق وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرایه‌وه.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو لەم ڕوەوە جەخت لە گرنگی ئامادەکردن و پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسای نیشتمانیی کرایەوە کە مافەکانی گشت پێکهاتەکان بپارێزێت لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان .

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×