شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران
  2026-05-24     

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو هاووڵاتییانی دەبێت، دەشڵێت: بەمزووانە شاندێکى ئەمنی هاوبەشى هەولێر و بەغداد دەچێتە تاران.

ئاوێنە: قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەها سەردانى شاندێکى عێراق و هەرێم بۆ ئێران، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، بە مزووانە شاندێکی باڵای هاوبەشی ئەمنی بەغداد و هەولێرە دەچنە تارانی پایتەختی ئێران، لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق و ئێران.

ڕوونیشی کردەوە، شاندەکە کۆبوونەوەکان ئەنجامدەدەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانەی کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقیان کردە ئامانج لە ماوەی پەرەسەندنی سەربازیی ناوچەکەدا، ئەمە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییە ئەمنییەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان ئەعرەجى ڕاشیگەیاند، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو هاووڵاتییانی دەبێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×