هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی بژێوی فه‌رمانبه‌ران، په‌له بكه‌ن له ناردنی ره‌شنوسی یاسایه‌ك بۆ دیاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی یاخود هه‌مواری یاساكه‌ی ئێستا.
ئاوێنه: هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كردوه، وتویه‌تی، پاڵپشت بە ڕۆڵی ته‌شریعیمان و بەمەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان موچەو کرێی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی و بەهۆی تێپەڕبونی ماوەیەکی درێژ بەسەر دەرچونی یاسای موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ و بڕیاری ژمارە (٤٠٠)ی ساڵی ٢٠١٥ی تایبەت بە خشتەی موچە بەبێ ئەنجامدانی هەموارکردنی پێویست لەسەری و هه‌روه‌ها بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی گشتیی بژێوی فەرمانبەران، داواكارین په‌له بكرێت له ناردنی رەشنوسی یاسایەک بۆ دیاریکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی یان هەمواریی یاساكه‌ی ئێستا.
وتوشیه‌تی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیریی پیشەیی و کۆمەڵایەتی و دەبێتە هۆی چەسپاندنی بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا.