دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە ناوچە بیابانی و سنوورییەکان دەستپێکرد
  2026-05-27     

​بە مەبەستی ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش و خاپوورکردنی حەشارگە و مۆڵگەکانیان، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورە و بەرفراوانی کێوماڵکردن و پشکنینی ئەمنی لە ناوچە بیابانی و سنوورییەکانی هەشت پارێزگای وڵاتەکە ڕاگەیاند.

ئاوێنە: ​لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری بڵاوکراوەتەوە، دەزگاکە ئاشکرای کردووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە شێوەیەکی کوتوپڕ نییە، بەڵکو بە پشت‌بەستن بە زانیارییە هەواڵگری و مەیدانییە زۆر وردەکان بەڕێوەدەچێت. پرۆسەکە لە ڕێگەی بەدواداچوون و پشکنینی ئاسمانی و زەمینییەوە ئەنجام دەدرێت و تێیدا یەکە تایبەتمەندەکانی دژەتیرۆر، تیمی ئەندازیاریی تەقەمەنی و سەگی پۆلیسی (K9) بەشدارییەکی کارایان تێدا هەیە.

​سەبارەت بە جوگرافیای ئۆپەراسیۆنەکە، دەزگای دژەتیرۆر ڕوونی کردووەتەوە کە هەڵمەتەکە پانتاییەکی فراوانی گرتووەتەوە و کێوماڵی ئەم ناوچانە دەکرێت:

​بیابانی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا

​قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین

​ناوچەی بادیەی نەجەف

​بیابانی نوخەیب لە پارێزگای ئەنبار

​ناحیەی قەزانیە لە باکووری شارۆچکەی بەدرە لە پارێزگای واست

​شارۆچکەی مەندەلی لە پارێزگای دیالە

​شارۆچکەی فەهوود لە پارێزگای زیقار

​بادیەی موسەنا لەگەڵ تەواوی ناوچە بیابانییەکانی پارێزگای بەسڕە

​لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دڵنیایی تەواوی داوەتە هاووڵاتییان کە ئەم جۆرە ڕێکارانە بەشێکن لە ستراتیژیەت و پلانە ئەمنییە پێشوەختەکانیان. جەختیشیکردووەتەوە کە ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوانە؛ تۆکمەکردنی کۆنترۆڵی ئەمنی، بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشییە لە سەرجەم کەرتە سەربازییەکاندا، بە شێوەیەک کە بە تەواوی خزمەت بە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و جێگیرکردنی ئاسایشی گشتی بکات لە عێراقدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×