هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ستایشی بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه ده‌كات بۆ په‌یوه‌ستكردنی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌شڵێت، داوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هەنگاوە نیشتمانییە بەرپرسیارانه ده‌كه‌ین کە ده‌بنه مایه‌ی کۆکردنەوەی چەک ته‌نیا لەدەستی دەوڵەتدا.
ئاوێنه: هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا وتی، هەڵوێستی نیشتمانیی و بەرپرسانەی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر، بەرز دەنرخێنین سەبارەت بە جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌رايا سه‌لام له ره‌وته‌كه‌ی و پەیوەستبونی تەواویان بە دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌مه بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین لەپێناو پاڵپشتیکردنی شکۆی دەوڵەت و پتەوکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی سەروەریی یاسا.
حه‌لبوسی وتوشیه‌تی، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا بە بارودۆخێكی نائاسایی و شەڕ و ئاڵنگاری ئەمنیی گەورەدا تێپەڕیوە کە سروشتێکی تایبەتی بەسەر ئەو قۆناغەدا سەپاندبو، بەڵام ئەمڕۆ وڵات بەرەو بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و چەسپاندنی سەقامگیری هەنگاو دەنێت؛ ئەمەش پێویستی پاڵپشتیكردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت ده‌سه‌پێنێت تا ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌كان بەهێزتر بکرێت و تواناداربكرێن بۆ ڕاپەڕاندنی ڕۆڵی تەواوی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، داوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هەنگاوە نیشتمانییە بەرپرسیارانه ده‌كه‌ین کە ده‌بنه مایه‌ی کۆکردنەوەی چەک ته‌نیا لەدەستی دەوڵەتدا له‌گه‌ڵ پابەندبون بە دەستور و یاسا‌و دورخستنەوەی وڵات لە هەر گرژی و دابەشبونێک و کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمە ئەمڕۆ پێویستمان بە بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێزه کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی هەبێت و کار بکات بۆ بەدیهێنانی سەروەریی نیشتمانی، بە شێوازێک کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەهێز بکات و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بپارێزێت.