راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیران: عێراق گۆڕانكاریی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت
  2026-05-27     

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە عێراق گۆڕانکاریی گەورە به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت چونكه‌ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، داوای لە وەزارەتی دارایی کردوە پلانێکی درێژخایەن ئامادە بکات و فەلسەفەی خۆی وەک دابەشکه‌ری موچە بگۆڕێت. هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەتی دارایی ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە گۆڕینی فەلسەفەی سیستمی ئابوریدا.

ئاوێنه‌: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "ڕاسپاردنی وەزیری دارایی لەلایەن سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدییەوە، بۆ ئەوەی ببێتە جێگری ئەو لە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری، لەگەڵ فەلسەفەی دەوڵەتی مۆدێرن و فەلسەفەی حکومەتی نوێدا دەگونجێت، چونکە وەزارەتی دارایی وەزارەتێکی ئاسایی نییە، بەڵکو وەزارەتێکی سیادییه‌ و کار بۆ پلاندانان و بنیاتنانی داهاتوی ئابوریی عێراق دەکات و کەشی هاوبەشی نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت فه‌راهه‌م ده‌كات.

وتیشی"ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری، نوێنەرایەتی داڕشتنی  سیاسەتە ئابورییەکان دەکات و تەنانەت سیاسەتی دارایییش ڕۆڵی ئابوری خۆی لەگەڵ سیاسەتەکانی دیکەدا دەگێڕێت و پێویستە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی بچوککراوەی وەزارەتدا کار بکات".

ڕونیشیکردەوە "گۆڕانکارییەکی دامەزراوەیی بەرەو فەلسەفەی دەوڵەت هەیە، وەزارەتی دارایی گەورەترین ڕۆڵ دەبینێت لە گۆڕینی فەلسەفەی سیستمی ئابوری و دروستکردنی هاوبەشی لە نێوان دەوڵەت و بازاڕدا"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "عێراق گۆڕانکاری گەورە به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، چونکە سەرۆک وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی کردوە پلانێکی درێژخایەن ئامادە بکات و وەزارەتی دارایی فەلسەفەی خۆی لە دابەشکەری موچە و کرێ و سندوقدارییەوە بگۆڕێت بۆ وەزارەتێک کە فەلسەفەکە بگۆڕێت و جێگیرەکان و گۆڕاوەکانی دۆخی ئابوری لە چوارچێوەی دیدگای عێراقی 2035دا جێگۆڕکێ پێ بکات".

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئەوەی وەزارەتی دارایی پلانی بۆ دادەنێت و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدات، لە ناوخۆی ئەنجومەنی وەزاری ئابورییەوە جێبەجێ دەکرێت."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"جێبەجێکردنەکە گەورەیە و لە دیوانی چاودێری داراییەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە وەزارەتە سەرەکییەکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و هەروەها چاودێریکردنی بازاڕە داراییەکان"، جەختیشی کردەوە کە "هاوڵاتی ئامانجی سەرەکییە لە گەشەپێدانی بەردەوام، بوژانەوەی بژێوی ژیان و بەختەوەری مرۆڤی عێراقی".

ڕونیشیکردەوە "بانکی ناوەندیی عێراق خاوه‌نی سەربەخۆیی و لە کارەکانیدا فەرمان لە حکومەت وەرناگرێت، بەڵام لە ڕێگەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابورییەوە کە وەزیری دارایی سەرۆکایەتی دەکات هەماهەنگی دەکات." وتیشی "ئەنجومەنێک بۆ سەقامگیریی ئابوری و نەختینه‌ و دارایی هەیە کە بابەتە ئابورییەکانی تێدا دەخرێنەڕو و سەرجەم وەزارەتە ئابورییەکانیش ئەندامن لەو ئەنجومەنەدا."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×