فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی دا لێكۆڵینه‌وه له چه‌ندین گرێبه‌ستی حكومی بكرێت له‌پێناو زانینی ئه‌وه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌میان تێدا كراوه یان ناو ئه‌و كه‌سانه‌شی كه كه‌مته‌رخه‌میان نواندوه روبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە پێناو جێبەجێکردنی ئەوەی لە کارنامەی حكومه‌تدا هاتوە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و به ئامانجی پاراستنی دارایی گشتی، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران فه‌رمانی كردوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیدیداره‌كانی چاودێری و دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی جێبەجێکردنی یاسا، دەست بكه‌ن به ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک گرێبەستی گرنگ کە پێشتر لەلایەن وەزارەتەکان و دامەزراوە حکومییەکانەوە واژو کراون.
هه‌روه‌ك زه‌یدی فه‌رمانی كردوه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌وه ئاشكرابكرێت كه ئه‌و گرێبه‌ستانه تا چه‌ند گونجاون لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەکانداو تا چه‌ند ماف و بەرژەوەندییه گشتییه‌كانیان تێدا ره‌چاو كراوه، ئه‌وه‌ش وەک رێگه‌خۆشكردنێك بۆ ئاشکراکردنی کەمتەرخەمییه‌كان و دەستنیشانکردنی ئەو كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بون و بونه‌ته هۆکاری نادادی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی له‌و گرێبه‌ستانه‌دا، لە پاڵ ئاشکراکردنی سودمەندبوان لەم گرێبەستانە لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی.
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردوه، ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رزبكرێته‌وه‌و لە زوترین کاتدا بخرێنە بەردەم دەسەڵاتە دادوەرییە تایبەتمەندەکان، لەپێناو پاراستنی سامانی گشتی و بڕینی ده‌ستی ئه‌وانه‌ی كه یاری به سامانی گشتی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنیان به دادگا.