عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌ت تاكه لایه‌ن بێت كه چه‌كی له‌ده‌ستدا بێت و ده‌شڵێت، کار دەکەین لەسەر داڕشتنی ناسنامەیەکی ئابوری بۆ عێراق و چونە دەرەوە لە عەقڵییەتی سۆشیالیستی.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێشوازی كردوه له سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، زه‌یدی له وته‌یه‌كدا ستایسی رۆڵی عه‌شیره‌ته‌كانی كردوه له پشتیوانیكردنی ده‌وڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، زەیدی جەختی لەسەر بەردەوامبون لەو پڕۆژەیە کردەوە کە مەرجەعی باڵای ئایینی شیعه‌كان بانگه‌وازی بۆ كردوه له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تداو ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت دەیەوێت دەوڵەت تاكه لایەن بێت كه چه‌كی له‌ده‌ستدا بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتوشیه‌تی، پێویستمان بە یه‌كده‌نگی هه‌یه لەم قۆناغە هەستیارەدا، له‌گه‌ڵ پێكه‌وه كاركردن بۆ پێشخستنی وڵات.
زه‌یدی جه‌ختی كردۆته‌وه كه دەبێت تەنیا دەوڵەت خاوەنی هێز بێت، ئەمەش بڕیارە و بژاردە نییە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، جەخت دەکەینەوە لەسەر قەدەغەکردنی بڵاوبونەوەی چەک و بەکارهێنانی لە تەقەکردنی هەڕەمەکی و لە ململانێ خێڵه‌كییه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، عێراق دەوڵەتێکە لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیداو بەردەوامین لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان.
سه‌رۆك وه‌زیران وتوشیه‌تی، کار دەکەین لەسەر داڕشتنی ناسنامەیەکی ئابوری بۆ عێراق و چونە دەرەوە لە عەقڵییەتی سۆشیالیستی، لە ڕێگەی ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ وەبەرهێنان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، رێگە ناده‌ین بە ڕودانی هیچ جۆرە حاڵەتێکی هه‌ڕه‌شه و ڕێگری‌کردن لە کارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دەمانەوێت عەشیرەتەکان ڕۆڵێکی گەورەتریان هەبێت لە ڕێگری‌کردن لە هەر پێشێلکارییەک کە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکاتە ئامانج.
زه‌یدی وتوشیه‌تی، عێراق پێویستی بە هاوسەنگی هەیە لە گوتار و پێکەوەژیاندا، لە پێناو دابینکردنی مافەکانی هاوڵاتیانی.