دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی رێككه‌وتنی ئه‌مریكاو ئێران بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1% دابه‌زی.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ، هه‌رچه‌نده هێشتا رێككه‌وتنه‌كه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجامی كۆتایی و به‌پێی میدیا ئه‌مریكییه‌كان ره‌زامه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ماوه.
له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 92 دۆلار و 51 سه‌نت و نرخی ننه‌وتی ته‌كساس به 87 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینی هه‌فتانه‌ی نرخی نه‌وته كه له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه تۆمارده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا و ئێران رێككه‌وتون و رێككه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نیا ره‌زامه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ماوه، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی، هێشتا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا چ كاتێك یاخود ئایا له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردولا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی، زوه.
به‌قسه‌ی جه‌دی دی ڤانس، ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن هێشتا له‌باره‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران له گفتوگۆدان، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ش پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمه.
ئه‌و وتیشی، هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی، به‌ڵام زۆر نزیكین و له دانوستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بین.