وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كی و درۆنییه ده‌كات كه دوێنێ پێنجشه‌ممه كرایه سه‌ر خاكی كوێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه به موشه‌ك و درۆن كرایه سه‌ر خاكی كوه‌یت و جه‌ختیش له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و كرده‌وانه ده‌كاته‌وه كه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ئێران نه‌كردوه كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر خاكی كوێته به پاساوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشێكی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر به‌نده‌ری عه‌باس.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له گرنگی دان به‌خۆداگرتن و دوركه‌وتنه‌وه له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی له په‌نابردنه به‌ر گفتوگۆ و ئامڕازه دیپلۆماسییه‌كان كردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاندوه، عێراق پشتیوانی له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ رێگریكردن له فراوانبونی بازنه‌ی شه‌ڕو و كاركردن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.