شاره‌زایه‌كی ئابوریی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، جیاوازیی نێوان كه‌مترین و زۆرترین موچه له عێراق، 3000%ـه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جیاوازییه، گرنگییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه له‌رێگه‌ی رێكخستنی سیسته‌مێكی نوێی موچه‌وه.
ئاوێنه: نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له نوسینێكدا له‌ژێر ناونیشانی "سیسته‌می نوێی موچە، پێویستییە یان خۆشگوزەرانی؟"، باسی له جیاوازیی نێوان كه‌مترین و زۆرترین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كردوه له عێراق.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایه جیاوازیی كه‌مترین و زۆترین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه:
کەمترین موچەی فەرمانبەران = 300 هەزار دینار لە مانگێکدا
بەرزترین موچەی فەرمانبەران = 9 ملیۆن دینار لە مانگێکدا
جیاوازی نێوان بەرزترین و کەمترین موچە = 3000%
وتوشیه‌تی، ئەم جیاوازییە دەکرێت زۆر لەوەش زیاتر بێت کاتێک ئەو ئیمتیازاتانەی بۆ زیاد بكه‌ین کە فەرمانبەران لە هەندێک لە وەزارەتەکاندا هه‌یانه.
هه‌روه‌ك نه‌بیل مه‌رسومی خستویه‌تییه‌ڕو، جیاوازیی نێوان كه‌مترین و زۆرترین موچه‌ی خانه‌نشینیش به‌م شێوه‌یه‌یه:
کەمترین موچەی خانەنشینی = 500 هەزار دینار لە مانگێکدا
بەرزترین موچەی خانەنشین = 4 ملیۆن دینار لە مانگێکدا
جیاوازی نێوان بەرزترین و کەمترین موچەی خانەنشینی = 800%.
به‌بڕوای ئه‌و شاره‌زایه، ئه‌و ژمارانه خراپی دابەشکردنی موچە لە عێراقدا ده‌رده‌خه‌ن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لاوازیی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە لەنێو توێژێکی گەورە و گرنگی کۆمەڵگاداو هەروەها ده‌كرێت ببێته مایه‌ی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و هۆکار بێت بۆ لێکترازانی شیرازه‌ی کۆمەڵایەتی لەڕێگەی دروستکردنی ڕق و کینە لەنێوان ڕۆڵەکانیدا، شانبەشانی ڕەخساندنی کەشێک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بڵاوبونەوەی هەمو جۆرەکانی گەندەڵی.
نه‌بیل مه‌رسومی جه‌ختی كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه "چارەسەرکردنی جیاوازیی موچە و کەمکردنەوەی، گرنگییەکی ئیجگار گەورەی هەیە لەڕێگەی ڕێکخستنی سیستەمێکی نوێی موچەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان فەرمانبەرانداو هه‌روه‌ها بۆ گونجاندن و کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان بە ڕەچاوکردنی جیاوازیی له کارەکان و سروشتی مەترسییەکانی هەندێک پیشە و هەمەجۆریی کارامەییەکان."