عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری پاڵاوتن به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداریی په‌یوه‌ست به پاڵاوگه‌ی بێجی ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردونه‌ته‌وه، عه‌دنان حه‌مه‌د حه‌مود ناسراوی به عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی له چه‌ند دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی په‌یوه‌ست به كۆمپانیای پڵاوگه‌كانی باكور-بێجی ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی بروسكه‌یه‌كی نهێنی و به‌په‌له‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ناوبراو ده‌ستگیركراوه و ئه‌وله‌ویاته‌كانی دۆسیه‌كه‌ی گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئاژانسی كاروباری هه‌واڵگریی و لێكۆڵینه‌وه فیدراڵییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق.
ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ناوچه‌ی "ئیسحاقی" له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراوه.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا سه‌نه‌د، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و نه‌یاری محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی عه‌دنان جومه‌یلی پشتڕاستكردۆته‌وه‌و له په‌یامێكدا به "نه‌هه‌نگی نه‌وت" و "دابینكه‌ری پاره‌ی حزبه‌كان"، "به‌رتیلخۆر" و "خاوەنی چیرۆکی تەقاندنەوەی پاڵاوگەی بێجی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" ناوی بردوه وتوشیه‌تی، لە ڕاستیدا ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه تەقینەوەیەکی کارپێکردن بو بەهۆی یەکێک لە پڕۆژەکانی خۆیەوەو هه‌روه‌ها به هه‌ڵلوشینی "نه‌ختنه‌ی بێجی و میسان و شوعەیبە و دۆرە" تۆمه‌تباری كردوه.
