کتائیب حزبوڵڵای عێراق وەڵامی دەستپێشخەریەکەی موقتەدا سەدر كرد لەبارەی ڕادەستکردنی چەک لەلایەن گروپەکان بە حكومەت و ئاماژەی بەوەکرد کە پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێكی ئەو لایەنانە دەكەن كە بەشێك نین لە بەرەی مقاوەمە و دەیانەوێت چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تد بێت.
ئاوێنە: ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنی لە "کتائیب حزبوڵڵا"ـی عێراق لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نوسیویەتی "کاری جیهادی ئەمڕۆ واجبێکی کیفاییە، و ئێمە لەبری ئەوانەی بڕیاری وازهێنانیان لێداوە ئەنجامی دەدەین و، ئەگەر پێویستمان پێیان بێت ئەوا ئەوان نزیکن و کەمتەرخەمی ناکەن".
عەساف ئامادەیی بۆ هاوکاری و گێڕانی 'ڕۆڵێکی بنیادنەر' بەمەبەستی پێشکەشکردنی هەندێک ئاسانکاری و ڕێنمایی لەنێوان ئەو لایەنانە و سەرکردایەتی حەشدی شەعبی کە پەیوەندیدارە بەم مەلەفەوە راگەیاندووە و دەشڵێت "دەتوانین سەرپەرشتی سەرژمێریکردنی چەکەکان و گواستنەوە و کۆگاکردنیان بە شێوەیەکی ئارام بكەین".
هەروەها ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵای عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە لە نوسینەکەیدا، کە ئامادەیی وەرگرتنی هەندێک چەکی تایبەت کە کەسی پسپۆڕیان لە دەزگاکانی دەوڵەتدا نییە؛ وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و خۆکوژ، و موشەکی جوال، و دژە تانک و هیتر، هەن و پارەکەشی دەدەن.
وەک موجاهید عەساف باسیکردووە، بێبه‌ری بونی خۆیان له‌هه‌ر كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نن كه سوكایه‌تی به‌هه‌ر گروپێك بكات كه ئێستا یاخود له ئاینده‌دا ده‌ستبه‌رداری كاری جیهادی ببێت و چه‌كی خۆی راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكات، چونكه به قسه‌ی ئه‌و "ئه‌م گروپانه پێشتریش له‌ناو موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی‌دا نه‌بوون".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە موقتەدا سەدر یەکگرتنی باڵە سەربازییەکەی "سەرایا سەلام"ی لەناو دەوڵەتدا ڕاگەیاند و داوای لە فەسیڵەکانی "حەشدی شەعبی" کرد چەکەکانیان ڕادەست بکەن. پاشان دوای ڕۆژێکیش لە بڕیارەکە، ناوبراو فەرمانی بە سەرکردەکانی "سەرایا سەلام" کرد کە ڕێکارەکانی جیابونەوە و یەکگرتن لەگەڵ دەوڵەتدا لە ماوەی هەفتەیەکدا تەواو بکەن.