زه‌یدی بۆ هه‌ڵسوڕێنه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: دیپلۆماسییه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان ره‌چاو بكرێت
  2026-05-31     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌ كاركردن بۆ ره‌چاوكردنی زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌ت ده‌كات له‌ چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی كرد له‌ جۆشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له‌ به‌غداو له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا ئاسۆکانی هاریكاری نێوان هەردو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتی ئابوری، وەبەرهێنان و كولتوری، لەسەر بنەمای ڕێز له‌ یه‌كگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ کران.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی بونیادنەر لە نێوان هەردو وڵات و بەردەوامی کارکردنی هاوبەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژی و یاداشتنامە دوقۆڵییەکاندا کرد، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پابەندبونی هەردولا بە بەهێزکردنی هاوبەشی و هەماهەنگی بەرامبەر بە پرسە جیاوازە دوقۆڵی و هەرێمییەکان و کارکردن بۆ ره‌چاوكردنی زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌ت لە چارەسەرکردنی ململانێکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی عێراق لە پێناو بەهێزکردنی هاوبەشییە دوقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی كاریگه‌رو هەوڵە پاڵپشتیكاره‌كانی عێراقی کرد بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچه‌كه‌.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×