دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، تۆم باراك ده‌بێته نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی"خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی ئەوەی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تورکیا، تۆم باراک، کە کاری ناوازەی ئەنجامداوە، وەک نێرده‌ی تایبەتی سەرۆکایەتی ئه‌مریكا بۆ سوریا و بە هەمان شێوە وەک نێرده‌ی تایبەتی سەرۆکایەتی ئه‌مریكا بۆ عێراق دەستنیشان دەکرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له کاتێکدا کە ئێمە هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتەکانی سوریا و عێراق بەرەو پێش دەبەین، پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا بەردەوامە لە گەشەکردن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تۆم باراك وەک باڵیۆز لە تورکیا دەمێنێتەوە و بە پاڵپشتی تەواوه‌تی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کار دەکات.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئێمە زۆر پێزانینمان بۆ ئەو کارانە هەیە کە تۆم باراک ئەنجامی داون له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی بەردەوامی ئەو لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەماندا.