ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر محه‌مه‌د كه‌ربولی، په‌رله‌مانتار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت به تۆمه‌تی داواكردنی به‌رتیل.
ئاوێنه: به‌پێی میدیای ره‌سمی عێراق، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، داوای له په‌رله‌مان كردوه، پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر محه‌مه‌د كه‌ربولی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی عه‌زم هه‌ڵبگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره بكرێت به تۆمه‌تی داواكردنی به‌رتیل له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی بۆ راگرتنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌و هێشتنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له پۆسته‌كه‌ی.