ته‌ندروستی سلێمانی ئاماره‌كانی رۆژانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژندا 72 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبونی شاره‌كه له‌دایكبون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 6,873 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانییان كردوە و 1,250 نەخۆش داخڵ كراون و 580 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 435 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبونی فێركارییان كردوە و 72 منداڵ لەدایكبون كە 49 منداڵیان بە سروشتی لەدایكبون و 23 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای 122 لە ڕۆژانی جەژندا، 70 حاڵەتی گەرمی بە هاناوەچونی برینداری ڕوداوەكانی هاتوچۆ و كەوتنەخوارەوە و ڕوداوە جیاجیاكان و 200 حاڵەتی بەهاناوەچونی ئاساییان بۆ هاوڵاتیان لە شوێنە گشتیەكان ئەنجام داوە.