لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی گروپه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی
  2026-06-03     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ردو وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق و كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی كۆبوه‌وه‌و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌ساندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك به‌ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق له‌گه‌ڵ هەردو وه‌فدی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هه‌ق و کەتەیبەکانی ئیمام عەلی كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی زه‌یدی سوپاسی هەڵوێستی "بەرپرسیارانە"ی قەیس خەزعەلی و شبل زەیدی كرد بۆ بەشداریکردنیان لە بەهێزکردنی پرۆسەی بونیادنانی دەوڵەت لەڕێگەی وەڵامدانەوەی ڕاسپاردەکانی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی و پاڵپشتیکردنی سیاسەتەکانی حکومەت و بەرنامەی حكومه‌ت لە هێشتنه‌وه‌ی چەک به‌ته‌نیا لە دەستی دەوڵەت و پەیوەستبونیان بە دەوڵەت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا.

سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە ئێستادا گۆڕانکارییەکی گرنگ بەخۆوە دەبینێت لە سایەی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە بەرچاوەی کە بەدەستهاتوە، ئەمەش قۆناغی ئێستا دەکاتە قۆناغێکی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەمەلایەنە، کە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمو عێراقییەکان هەیە بۆ بەشداریکردن لە بوژانەوەی وڵات و چەسپاندنی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت کە ئەرکی دانانی میکانیزمێکی گونجاو بێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی گروپه‌ چه‌كداره‌كان لەگه‌ڵ حەشدی شەعبی و هێشتنه‌وه‌ی چەک به‌ته‌نیا لە دەستی دەوڵەتدا لە ماوەی دو ڕۆژی داهاتودا، ئەمەش بەشێوەیەک بێت لەگەڵ دەستور و یاسا و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت بگونجێت و بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی پڕۆژەی دەوڵەتی عێراقی بەهێز، کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیانی هەبێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×