فایه‌ق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق سوپاسی ئه‌و گروپانه چه‌كدارانه ده‌كات كه بڕیاریان داوه چه‌كه‌كانیان راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن و داواش له گروپه‌كانی دیكه‌ی "مقاوه‌مه" ده‌كات ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، فایه‌ق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه، سوپاسی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هه‌ق و کەتیبەکانی ئیمام عەلی ده‌كات بۆ وەڵامدانەوەیان بۆ بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعه‌كان و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ راده‌ستكردنی چه‌ك به دەوڵەت.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فایه‌ق زه‌یدان داواشی لە گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی "مقاوه‌مه" كردوه، وه‌كو ئه‌و سێ گروپه، بڕیاری راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان به ده‌وڵه‌ت بده‌ن ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی.