كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج گروپه‌كه‌ی "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی" له عێراق و هه‌روه‌ها كه‌تیبه‌كانی كه‌ربه‌لا نه‌ك چه‌ك، ته‌نانه‌ت یه‌ك فیشه‌كی ده‌مانچه‌ش راده‌ستی ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌بو موجاهید عه‌ساف، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەو گروپانه‌ی كه بڕیاری ڕادەستکردنی چەک و بارەگاکانیان داوه، به‌شێك نه‌بون له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی و "مێژویەکی دورودرێژیشە تەنانەت بە بەردێکیش دوژمنی ئەمریکییان نه‌كردۆته ئامانج، بۆیە ئەم بڕیاره‌كه‌یان سەیر نییه. سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بڕیارانە نە لە دور و نە لە نزیک په‌یوه‌ندییان به مقاوه‌مه‌ی ئیسلامییەوە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە هانی ئەو لایەنانە دەدەین و پاڵپشتییان دەکەین بۆ خێراکردن لە پرۆسەی ڕادەستکردنەکەداو داوا لە هەموان دەکەین کە گوێ بۆ دەنگەکانی فیتنە نه‌گرن، لەپێناو پاراستنی پەیوەندیی برایەتی و چارەنوسی هاوبەش."
وتوشیه‌تی"سەبارەت بە پێنج گروپه‌كه‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، لەگەڵ کەتیبه‌كانی کەربەلا، ئه‌مانه بە یەکگرتویی دەمێننەوەو ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن له‌به‌رئه‌وه‌ی داگیرکاركردنی خاك، پێشێلکردنی ئاسمان و زەوتکردنی بڕیاری سیاسی هێشتا بونی هه‌یه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه "پاش ڕزگارکردنی وڵاتیش... دادەنیشین بۆ ڕێکخستنی ئەرکەکانی چەکە پیرۆزەکەمان و جەخت دەکەینەوە کە ئێمە ئەم چەکە ڕێکدەخەین و تەنانەت یەک فیشەکی دەمانچەش ڕادەست ناکەین."