باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بو له‌وه‌ی كه ژینگه‌یه‌كی ئارامیان بۆ كاركردن بۆ دابین ده‌كرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وت رایگه‌یاندوه، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه دوێنێ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامیانداوه، بە مەبەستی دڵنیاکردنەوەی ئه‌و كۆمپانیایانه بوه كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه ژینگەیەکی ئارامیان بۆ كاركردن بۆ دابین ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هاندانیان بۆ دەستپێکردنه‌وه‌ی دەستبەجێی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.
وه‌ك وه‌زیری نه‌وتی عێراق هێمای بۆ كردوه، گفتوگۆكانی ناو كۆبونه‌وه‌كه سه‌رنج خستنه‌سه‌ر هەندێک لەو ڕێگری و کۆسپانە بوه کە روبەڕوی کۆمپانیاکان دەبنەوەو سەرۆک وەزیرانیش بەڵێنیداوه کە لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوە لێیان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.