ئیبتسام هیلالی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستیان به جوڵه‌ی سیاسی كردوه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق.
ئاوێنه: ئیبتسام هیلالی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی عێراقی وت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه ده‌ست به جوڵه كراوه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینی كردوه كه هه‌فته‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا به ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌ختی له ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی كرده‌وه.