سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانی دیوانیی ده‌رچوه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای ناوه‌ندی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تداو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه كاتی ئه‌وه‌یه كۆتایی به هه‌وڵه‌كانی به سیاسیكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی بهێنرێت و ده‌شڵێت، هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به گه‌شاوه‌ترین قۆناغی دامه‌زراوه‌یی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت.
ئاوێنه: سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی عێراقی راگه‌یاند"وەک پابەندبونێکی حەتمی بە کارنامەی حکومەت کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی زەیدییەوە پەسەند کراوەو بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی نیشتمانی و بە پشتیوانیی مەرجەعیەتی ئایینی و سه‌ركرده سیاسییەکان، ڕادەگەیەنین کە فەرمانی دیوانی دەرچوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای ناوەندی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە ئەندامێتی سکرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتی، یاریدەدەری بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا، دەستەی حەشدی شەعبی، بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و فەرمانگە یاساییەکانی هەردو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"لیژنەکە دەستی بە ئەرکە سیادییەکانی کردووە بۆ داڕشتنی میکانیزم و ڕێڕەوی سەربازیی پابەندکەر بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دیاردە چەکدارییەکان و کۆکردنەوەی چەک و دەستپێکردنی دەستبەجێی هەڵوەشاندنەوەی هەر پەیوەندییەکی سیاسی و هەنگاونان بەرەو تێکەڵبون و پابەندبونی تەواو لەژێر چەتری دەوڵەتدا".
جەختیشی كردۆته‌وه"شەمەندەفەری سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە بەكرده‌وه کەوتووەتە ڕێ بۆ ڕێکخستنەوەی لیوا قارەمانەکانی هێزە پاڵپشتیكارەکان، وێڕای ستایشی باڵا بۆ قوربانیدانە مێژوییەکانیان لە پاراستنی خاک و پارێزگاریکردن لە شارە پیرۆزەکەی سامەڕا و مەزارگە پاکەکەی. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دەرچوونی دوو فەرمانی دیوانیی دیکە بۆ جێبەجێکردنی هەمان پێوەر و واده‌كان بەسەر پێکهاتە پسپۆڕییەکانی دیکەشدا کە بە ویستی خۆیان دەستپێشخەرییان کردوە بۆ چونە ژێر دەسەڵاتی یاسا."
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وتیشی"پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و خوێندنەوەی پێشهاتەکانی ئەم قۆناغە لەسەر ئاستی ناوخۆیی، هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، وا دەخوازێت کە هەوڵەکانی بە سیاسی‌کردنی دامەزراوەی سەربازی بە یەکجاری کۆتای‌یان پێبهێنرێت." جەختیشی کردەوە کە "شەڕکەرە قارەمانەکانمان لەژێر هەمو ئەم ناونیشانانەدا سەرمایەیەکی ستراتیژین بۆ دەوڵەت، موچە و مافە کارگێڕی و داراییەکانیان بەپێی دەستور لە ڕێگەی دەستەی حەشدی شەعبییەوە دەپارێزرێت، لە کاتێکدا له‌ڕوی ئۆپەراسیۆن، جوڵە مەیدانییەکان و سیستەمی پڕچەککردنیانه‌وه، به‌ته‌نیاو بێ هیچ مەرجێك له‌ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا ده‌بن لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە کە پێکهاتون لە (بەرگری، ناوخۆ، حەشدی شەعبی، و پێکهاتە چەکدارە فەرمییەکانی دیکە)".
سه‌باح نو‌عمان جه‌ختیشی كرده‌وه کە "هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە به گەشاوەترین قۆناغی دامەزراوەیی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت لە ڕێگەی نوێنەرایەتی بەردەوامیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، لیژنە باڵاکان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کە لوتکەی ئەم کارانەش بڵاوەپێکردنی دو لیوای هاوبەش بو بۆ پاککردنەوەی ئه‌و ناوچانه‌ی جێی بایه‌خی ئه‌منین لە پاشماوەکانی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش".
ئاماژەی بەوەش کرد "جێگیرکردنی هێزەکان، جیاکردنەوەیان و سەرلەنوێ جێگیرکردنەوەیان لە سەرجەم میحوەرەکاندا - بە میحوەری سامەڕاشەوە - تەنیا بەندە بەو حیساباته تاکتیکی و پێویستییە سەربازییانه‌ی کە فەرماندەی گشتی بە گونجاوییان دەزانێت".