وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، ڕەتیکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا كهشتییهكی بارکراو بە نەوتی خاوی عێراقییان لە نزیک گەروی هورمز راگرتبێت.
ئاوێنه: وەزارەتەکە لە راگهیهندراوێكدا وتی"ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی بارکراو بە نەوتی خاوی عێراقی دەکەن لە نزیک گەروی هورمز لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەهۆی پێدانی پارە بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر تێپەڕبونیدا، دورن لە ڕاستییەوە".
وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە لە "پەرۆشی خۆی لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وه، بۆ پابەندبون بە سەرجەم یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان لە پهیوهست به پرۆسەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان."
هەروەها وەزارەتەکە داوای لە "میدیاکان کردوه وردبن لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکانداو پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ ئەوەی دوربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست".