"میلیشیاکانی عێراق وەکو گروپ نامێنن و بەشێوەی تاک دابەشدەکرێن"
  2026-06-06     

ماڵپەڕێکی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، کە تۆمارکردنی پڕۆسەی چەکدانان و رادەستکردن دەستیپێکردووە و رێگە نادرێت میلیشیاكانی عێراق بەشێوەی گروپ دابەشنابن و بەڵکو بە تاك بەسەر سوپاو دەزگا ئەمنیەكاندا دابەشدەكرێن.

 

ئاوێنە: ماڵپەڕی "ئەلحوڕە" لەزاری ئەفسەرێکی باڵای سوپای عێراقەوە ئاشکرایکرد "پرۆسەی تێكەڵكردنە بە دابەشکردنی ئەندامانی ئەو گروپانە بەسەر یەكە جیاوازەکانی هێزە ئەمنییەکاندا، وەک تاک ئەنجامدەدرێت نەک وەک گروپ، ئەمەش ئامانجی رێگریکردنە لە پێکهێنانی هەر بلۆکێکی رێکخراو لەناو سوپا یان دەزگا ئەمنییەکان و مسۆگەرکردنی ملکەچبوونی راستەوخۆیان بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان".

ئەو ئەفسەرە وتووشیەتی "مەبەست لەم کارە رێگریکردنە لەوەی هیچ قورساییەكی بەرچاویان لەناو دامەزراوە ئەمنییەکاندا هەبێت و وەک هەر ئەندامێکی دیکەی دامەزراوە ئەمنییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەو فەرمانانەشی وەریدەگرن تەنها لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە دێت".

تاوەکو ئێستا (سەرایا سەلام و عەسایب و كەتایبی ئیمام عەلی) رازیبوون بە پێدانی چەکەکانیان بە حکومەتی فیدراڵ و بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لە دوو رۆژی رابردوودا لیژنەکان پێکهێنراون کە پێکهاتوون لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، هێزەکانی حەشدی شەعبی و نوێنەری گرووپەكان، ئەم لیژنانە لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە تۆماركردنی چەکی سوک و مامناوەند و قورس وەک ئامادەکارییەک بۆ رادەستکردنی بە دەسەڵاتداران.
 

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×