فوئاد حسێن: ئەگەر چەکدانەنرێت ئەمریکا کارەسات لە عێراق دەخوڵقێنێت 
  2026-06-06     

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەگەر گرووپەكان چەك دانەنێن ئەمریكا مامەڵەی لەگەڵ عێراق دەگۆڕێت‌ و كارەسات روودەدات.

 

ئاوێنە: فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلشەرقیە نیوز"، وتی "ئەمریكا پێداگرە لەسەر داماڵینی چەكی گرووپەكان، واشنتۆن وا تەماشای ئەو چەكانە دەكات كە دژی ئەوانە و دژی وڵاتانی كەنداو بەكارهاتووە كە هاوپەیمانی ئەمریكان، هەروەها واشنتۆن مەرجی بۆ عێراق داناوە، ئەگەر عێراق گروپەكان چەك نەكات مامەڵەكانی دەگۆرێت و وڵات و حكومەت دووچاری كارەسات دەبێت".

وتیشی "عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق خۆی بە شەخسی دانوستان لەگەڵ گروپەكان دەكات، دۆسیەی داماڵینی چەك پێویستی بە پلان و دیاریكردنی وادەی زەمەنی و لێگەیشتنی هەرێمایەتی هەیە".

ناوبراو باس لەوەدەکات کە زۆرێك لەو گروپانە باڵی سیاسیان هەیە و لە حكومەت بەشداربوون و دەیانەوێت بەشداری بكەن، "چۆن دەكرێت بەشێك بن لە حكومەت و خاوەنی چەكیش بن لە دەرەوەی دەوڵەت".

وەزیری دەرەوەی عێراق رونیشیکردەوە "لایەنی ئێرانی وەك بەرەی مقاوەمە لەو گروپانە و چەكەكانیان دەڕوانێت، گروپەكانیش خۆیان بە بەشێك لە بەرەی مقاوەمە دەزانن، ئەمە پێچەوانەی دەستوری عێراقە، ئەمە پێویستی بە پێناسەكردنەوە هەیە، ئەگەر ئەمانە مقاوەمەی هەرێمایەتین ئەوە سەربە ئێرانن و پەیوەندییان بە عێراقەوە نییە، ئەگەر مقاوەمەیەكی نیشتمانی عێراقیشن، ئەوە ئێمە بەشێك نین لەشەڕ و پێویستمان بە مقاوەمە نییە".

وەزیری دەرەوەی ئاماژە بە دۆخی دارایی عێراق دەکات و نەیشاردەوە کە دۆخەکە "نادیارە"، هەروەها بانكی ناوەندی ٢٥ تریلیۆن دیناری چاپ كردووە، دەشڵێت "ئێمە ناتوانین لەڕێی چاپكردنی پارە ئەو دۆخە ئیدارە بدەین، چونكە هەڵاوسان دروست دەكات، ئێستا داهاتمان نییە و پەنامان بۆ یەدەگ بردووە."

"ئەگەر جەنگ تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامبێت ئەوە عێراق دووچاری كارەسات دەبێت". فوئاد حوسێن وای وت
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×