مالیكی بۆ كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: پاڵپشتی له‌ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین
  2026-06-07     

نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، رایگه‌یاند، پاڵپشتی له‌ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ ده‌ستی دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشوازی له‌ جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە عێراق کرد.

لە كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات تاوتوێ کرا، هەروەها باس لە پێشهاتە سیاسییەکان و گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان کرا بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پۆستە وەزارییەکانی تری حکومەت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا "جەختی لە گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا کردەوە، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چه‌سپاندنی سەروەریی یاسا و كۆكردنه‌وه‌ی چەک لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکاندا، بە شێوازێک کە شکۆی دەوڵەت بەهێز بکات، ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بپارێزێت."

مالیکی "جەختیشی لە گرنگی پابەندبون بە جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا کردەوە، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو وڵات بكات و رێز لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاره‌ نیشتمانییەكانی بگرێت و هاوکار بێت لە پەرەپێدانی هاریكارییه‌كان لە بوارەکانی ئابوری، پەروەردەیی، ڕۆشنبیری و ئەمنیدا، بەپێی ئەوەی لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتوە."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×