بانكی ناوه‌ندیی عێراق رونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ده‌دات كه له‌باره‌ی چاپكردنی دراو بۆ دابینكردنی خه‌رجییه گشتییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، چایكردنی دراو به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه‌و وێناكردنی ئه‌و پڕۆسانه‌ی كه ئێستا گرتونییه‌ته‌به‌ر بەوەی کە "چاپکردنی دراوە"، ڕەنگدانەوەی سروشتی ڕاستەقینەی تەکنیکی و دارایی پڕۆسەکان نییە.
ئاوێنه: بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هاوڵانه‌دا کە دەربارەی پرسی چاپکردنی دراو و دابینکردنی خەرجییە گشتییەکان دەستاودەستی بڵاكراونه‌ته‌وه.
بانكه‌كه وتویه‌تی، له‌ڕوی ته‌كنیكی و ئابورییه‌وه، جیاوازییەکی بنەڕەتی و گرنگ لەنێوان "داشکاندنی حەواڵەکانی گەنجینە" و "چاپکردنی دراو"دا هەیە؛ داشکاندنی حەواڵەکان، نەختینەی دارایی كاتی دابین ده‌كات لە بەرامبەر ئامرازی ئه‌و قه‌رزه حكومییه‌ی كه هه‌یه‌و لە کاتی گەیشتنی وادەی حەواڵەکەدا پارەکە وەردەگیرێتەوە، ئەمەش میکانیزمێکی دارایی نێودەوڵەتی ناسراوەو بانکە ناوەندییە گەورەکان پەیڕەوی دەکەن لەگەڵ پابەندبونی توند بە وادەی دیاریکراوی دانەوەیان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەڵام "چاپکردنی دراو" بریتییە لە دەرکردنی پارەی نوێ بەبێ هەبونی هیچ بەرامبەرێک، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵاوسانی ڕاستەوخۆ و داڕمانی بەهای دراوەکە، جگە لەوەی کە ناگەڕێنرێتەوە و دەبێتە بارگرانییەکی نەختینەیی هەمیشەیی.
وتوشیه‌تی، ئەمەش بەپێی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق ژمارە (٥٦)ی ساڵی ٢٠٠٤ بەتەواوی قەدەغەیە، بۆیە وێناکردنی سادەی ئەم پرۆسانه‌ی ئێستا بەوەی کە "چاپکردنی دراوە"، ڕەنگدانەوەی سروشتی ڕاستەقینەی تەکنیکی و دارایی پڕۆسەکان نییە.
بانکی ناوەندیی عێراق جەختی كردۆته‌وه کە ڕۆڵی سەرەکی ئەو بریتییە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەختینەیی، پاراستنی سەقامگیریی نەختینەیی، سەقامگیریی نرخەکان و سەلامەتی سیستەمی دارایی، نەک ئەوەی ببێتە کەناڵێکی هەمیشەیی بۆ پاره‌داركردنی خەرجییە گشتییەکان.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، بەکارهێنانی هەندێک ئامرازی دارایی و نەختینەیی لە بارودۆخی ئاوارته‌دا بە شێوازێکی ڕێکخراو و بەپێی پێویستییەکانی ئابوریی نیشتمانی، ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ پەرۆشی تەواو بۆ ڕێگری‌کردن لەوه‌ی گوشارە داراییەکان بگۆڕێدرێن بۆ به‌ربڵاویی نەختینەیی هەمیشەیی یان گوشاری هەڵاوسان کە زیان بە هێزی کڕینی هاووڵاتیان بگەیەنێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كە ئیداره‌دانی نەختینە بەپێی ڕێسای ورد‌و توند لە چوارچێوەی یاسادا بەڕێوەدەچێت و هەر پڕۆسەیەک کە بانكه‌كه ئەنجامی ده‌دات، بە شێوەیەکی بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکانی دەکرێت بۆ دڵنیابون لەوەی کە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئامانجە دیاریکراوەکانی سیاسەتی نەختینەیی نابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بارودۆخی ئێستا گرنگی گرتنەبەری سیاسەتی دارایی درێژخایەن دەردەخات به ئامانجی بونیادنانی په‌راوێزه‌كانی سەلامەتی و قەڵغانی دارایی پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شۆکە ئابورییەکان و ناجێگیرییه‌كانی نەوت، ئەمەش لە ڕێگەی هەمەجۆرکردنی ئابوری و سەرچاوەکانی داهات و بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی بە کارامەییەکی بەرز، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی قەیرانەکانی داهاتو و پاراستنی سەقامگیریی گشتگیری ئابوری.
وتوشیه‌تی، وەک به‌دواداچونێك لەسەر ئەو هەواڵە ئابورییانەی کە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە، بانکی ناوەندی جەخت دەکاتەوە کە بەردەوامە لە ستراتیژی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی دیناری عێراقی و پاراستنی سەقامگیریی نەختینەیی و ئابوری، بۆیە دابڕینی بەشێک لە ڕێوشوێنە ڕۆتینییەکانی بانک لەم بوارەدا و نیشاندانیان وەک ڕێوشوێنی مەترسیدار، کارێکی نادروستە.
بانكه‌كه داواشی كردوه، وردی هه‌بێت لە کاتی باسکردنی ئەم بابەتانەدا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە دراوی نیشتمانی و میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی و دەرکردن و پاراستنی بەهاکەیەوە هەیە.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه بانکی ناوەندی خاوەنی ڕێوشوێنی ڕۆژانەیە سەبارەت بە پرسی بەڕێوەبردنی دراو و راشیگه‌یاندوه، ئەم ڕێوشوێنانەش زۆر تەبا و هاوئاهەنگن لەگەڵ ئامانجی کۆتایی بانکەکە کە پاراستنی سەقامگیریی دارایی و ئابورییە.