وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی زیاره‌تكاران له‌سه‌ر رێگا‌ی ناسریه-به‌سره، 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی زیاره‌تكاران له‌سه‌ر رێگا‌ی ناسریه-به‌سره، 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 19ی دیكه‌ش برینداربون كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌نێو قوربانییه‌كاندا، چه‌ند هاوڵاتییه‌كی ئێرانی هه‌ن.
به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، پاسه‌كه دوای پێكدادانی له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نیدا وه‌رگه‌ڕاو ئاگری گرتوه.
پاسه‌كه‌ی زیاره‌تكاره‌كان، دوای زیاره‌تكردنی شوێنه پیرۆزه‌كان له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، به‌ره‌و به‌سره گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
لێره كلیك بكه بۆ بینینی ڤیدیۆكه