ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا به‌توندی جه‌خت له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت، لێپرسینه‌وه له هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه زیان به ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق بگه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌گه‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد.
لە کۆبونەوەکەدا، به‌تێروتەسەلی تاوتوێی دیارترین لێكه‌وته‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێستای ناوچەکەو ئه‌گه‌ری كاریگه‌رییان لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆیی کراو تێیدا ئه‌و پلانە خۆپارێزییانه خرانه‌ڕو کە گەرەنتی پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆ دەکەن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌توندی جه‌خت له‌سه‌ر پرسی سەروەریی نیشتمانی و كۆكردنه‌وه‌ی چەک لە دەستی دەوڵەت و لێپرسینەوە لە هەر کەسێک كرایه‌وه کە زیان بە ئاسایش و سەقامگیری بگەیەنێت، له‌گه‌ڵ جەختكردنه‌وه لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بۆ ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاک و ئاسمانه‌كه‌ی وەک خاڵی دەستپێکردن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی کارکردن بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرد، کە بەشێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر سەقامگیریی وڵات و کۆمەڵێک فه‌رمان و بڕیاری دەرکرد کە گەرەنتی وەڵامدانەوەی خێرا دەکەن بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە دیمەنی ناوچه‌كه‌دا.