به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، لیوا ئه‌حمه‌د ته‌یار، بریكاری ئه‌منی له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی "سیخوڕیكردن و گه‌نده‌ڵی" ده‌ستگیركراوه.
ئاوێنه: میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بڵاویان كرده‌وه، لیوا ئه‌حمه‌د ته‌یار، بریكاری ئه‌منی له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌كانی سیخوڕیكردن و گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم، "لیوا ئەحمەد تەیار لەسەر بنەمای تێوەگلانی لە دۆسیه‌یه‌كی سیخوڕیكردندا دەستگیرکراوە کە چه‌ند کەسایەتییه‌كی سیاسی، ئەمنی و سەربازیی عێراقی کردوەتە ئامانج".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو "ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون، بەکارهێنانی تۆماره تایبەتەکانی ناو ماڵانه بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرانەسەندن."