سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق: ده‌بێت بڕیاری ئه‌منی و سه‌ربازی ته‌نیا له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت
  2026-06-10     

سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاری ئەمنی و سەربازی دەبێت تەنیا لە دەستی دەوڵەت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا بێت. هه‌روه‌ها داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و کۆتاییهێنان بە هەمو جۆرەکانی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆمار و عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایه‌ق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ كۆشكی به‌غدا كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌، ئامادەبوان جەختیان لەسەر پێویستی پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەی حكومه‌ت لە نزیکترین کاتدا کردەوە.

هه‌روه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، سەرۆکایەتییەکان جەختیان لە گرنگی پەسەندکردنی یاسا پێویستەکان و هەموارکردن و بەهێزکردنی یاساکانی وەبەرهێنان کردەوە، بەجۆرێک هاوکار بێت لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی حکومەت و پەرەپێدانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و گەشەپێدان و چاکسازی بەهێز بکات.

سەرۆکایەتییەکان جەختیشیان لەسەر بنەمای هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بڕیاری ئەمنی و سەربازی دەبێت تەنیا لە دەستی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە دەستورییەکانیدا بێت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا بێت.

هاوكات پێداگرییان لەسەر گرنگی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری كرد لە جێبەجێکردنی یاسا و لێپرسینەوە لەگەڵ هەر کەسێک کە دەستدرێژی دەکاتە سەر ماڵی گشتی و دامەزراوەکانی دەوڵەت یان هەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت دەکات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لەسەر ئاستی ئابوری و دارایی، ئامادەبوان جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی، پاڵپشتیکردنی ئابوریی نیشتمانی و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کردەوە نەک تەنها پشتبەستن بە داهاتی نەوت، ئەمەش لە ڕێگەی پەرەپێدانی کەرتەکانی بەرهەمهێنان، پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی له‌گه‌ڵ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و پێدانی دەسەڵات پێی بۆ گێڕانی ڕۆڵی خۆی لە گەشەپێدانی ئابوریدا، هاوشانی جەختکردنەوە لەسەر پاڵپشتیکردنی هەوڵ و ڕێکارەکانی حکومەت کە ئامانجیان جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازیی ئابوری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامە.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و نێودەوڵەتی، سەرۆکایەتییەکان جەختیان لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە کە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و کۆتاییهێنان بە هەمو جۆرەکانی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا دەکات، لەگەڵ پەنابردنە بەر گفتوگۆ و دیپلۆماسیەت بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان.

هەروەها پێداگرییان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە بەردەوامبونی ململانێکان هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری گەلانی ناوچەکە دروست دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی جیهانی، ئاسایشی وزە و بازرگانی نێودەوڵەتی دەبێت و جەختیشیان لە پاڵپشتی عێراق بۆ سەرجەم ئەو هەوڵانە کردەوە کە ئامانجیان چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتییە، لەگەڵ ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک یان زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە.

هاوکات ئامادەبوان جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ده‌وروبه‌ردا کردەوە بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سەقامگیری هەرێمی بەهێزتر بکات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×