ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش له‌دوای لێدوانه‌كانی دوێنێی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی نزیكبونیان له ئیمزاكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاوێنه: نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه روی له دابه‌زین كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران راگرت و دواتریش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ ئیمزابكرێت.
له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 88 دۆلار 51 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 86 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.