​لە نێوان فشاری پـەرلـەمـان و ونبوونی ڕاستییەکاندا؛ کەسایەتییەکی دیار بڕیاری بێدەنگی و وازهێنان لە ڕاگەیاندن دەدات
  2026-06-12       376       

​لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نەبیل مەرسومی، شارەزا و ڕەخنەگری بواری ئابووری و نەوت، بڕیاری کشانەوەی خۆی لە کاری ڕاگەیاندن و بێدەنگبوونی ڕاگەیاند.

ئاوێنە: مەرسومی ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئەوەی ژمارەکان گوزارشت لە ڕاستییەکان دەکەن و لە بەڵگەنامە فەرمییەکانی عـێراقـدا جێگیر کراون، بەڵام سەلماندنی ئەو ڕاستییانە بووەتە ئەرکێکی سەخت و ماندووکەر، بە جۆرێک وەسفی دەکات کە وەک ئەوە وایە بیەوێت بیسەلمێنێت خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت.

​لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا، ئەو شارەزا ئابوورییە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کێشەکانی لەگەڵ پـەرلـەمـان هێشتا کۆتاییان نەهاتووە، و پێشبینی دەکات ئەو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوانە لەگەڵ پـەرلـەمـان یان لایەنەکانی دیکەدا بەردەوام بن، ئەمەش تا ئەو کاتەی دەسـەڵاتـەکـان هێزی ڕێگریکردنیان بەدەستەوە بێت و هیچ جیاکارییەک لە نێوان خستنەڕووی ڕاستییەکان و سووکایەتیپێکردندا نەمێنێت.

​مەرسومی هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەی بۆ دوورخستنەوەی زیان و ئازار لە کەسە نزیک و دۆستەکانی گەڕاندووەتەوە، و ڕایگەیاندووە کە بۆ یەکجاری واز لە نووسین و دەرکەوتنی میدیایی دەهێنێت و گۆشەگیر دەبێت. لە کۆتایی پەیامەکەیدا، دوای دەربڕینی هەستکردن بە شەکەتییەکی زۆر بەهۆی ئەو بارودۆخەوە، هیوای پاراستنی وڵات دەخوازێت و پێی وایە لە دوورکەوتنەوە لە ژینگەی گشتیدا، دەتوانێت ئەو ئارامییە دەروونییە بەدەست بهێنێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە لێی دابڕاوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×