ئیلۆن ماسک یەکەم تریلیۆنێرە لەمێژووی جیهاندا – ئەی یەکەم ملیاردێر کێ بوو؟
  2026-06-13       499       

دوێنێ دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، ئیلۆن ماسک، بوو بەیەکەم تریلیۆنێر، ئەمەش دوای ئەوەی ڕیکۆردێکی زۆری پێشکەش کرد بۆ گشتی کە کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کۆمپانیای زیرەکی دەستکردەکەی، ڕۆژەکەی بە بەهای زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار داخست و سەروەت و سامانی ماسکی بۆ 1.2 تریلیۆن دۆلار بەرزکردەوە.

 

ئاوێنە: زۆران مەمدانی. سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی "هۆکاری #1,000,000,000,000 ئەمەیە، ئیتر بۆچی باج لەسەر دەوڵەمەندەکان دانەنێین".

سیناتۆر ئەلیزابێس وارن کە لە مێژە ڕەخنەی لە نایەکسانی سامان گرتووە، لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، ماڵێکی ئاسایی ئەمریکی دەبێت زیاتر لە ١١ ملیۆن ساڵ کار بکات بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی سامانی ئیلۆن ماسک.

ڕەنگە زەحمەت بێت لە جیهانێکدا کە لانیکەم ٣٣٠٠ ملیاردێری تێدابێت – کە تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە ٩٠٠ ملیاردێریان هەبێت – بەڵام ماوەیەکی زۆر نەبوو، کەس ملیاردێرێکی نەبینیبوو.

تا لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩١٦دا هەموو شتێک گۆڕا، لەو ڕۆژەدا جۆن دی ڕۆکفێلەر، سەرمایەی نەوتی سەردەمی زێڕین، بوو بەملیاردێر، یەکەم کەس بوو لەئەمریکاو جیهاندا کە بوو بەملیاردێر.

ملیارێک دۆلار لەساڵی ١٩١٦ یەکسانە بە زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلاری ئەمڕۆ، وەک ئابوریناسان دەڵێن.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەو کاتەدا لە لاپەڕەی یەکەمی خۆیدا بڵاویکردەوە، ڕۆکفێلەر دوای بووژانەوەی پشکەکانی ستاندارد ئۆیل گەیشتبووە ئەم خاڵە کە نرخی پشکەکانی بۆ سەرووی ٢٠٠٠ دۆلار بۆ هەر پشکێک بەرزبۆوە.

ڕەنگە خەڵکی ئەو سەردەمە هیچ بیرۆکەیەکیان نەبووبێت کە ملیاردێرێک لە ڕاستیدا چەندە دەوڵەمەندە، هەروەک چۆن زۆرێک لە خەڵکی ئەمڕۆ بە سەختی خەیاڵی تریلیۆنێرێکیان هەیە.

کەواتە کەی تریلیۆنێرێکی تر دەبینین؟

نیۆرک تایمز  پێیوایە بەمزووانە ڕوودەدات و زیرەکی دەستکرد هۆکارەکەی دەبێت‌و دەڵێت "لەداهاتوویەکی زۆر نزیکدا لەڕێگەی پێشکەشکردنی سەرەتایی گشتی کۆمپانیاکانی زیرەکی دەستکردەوە، تریلیۆنێرێکی دیکە دەبینین".

جۆن دی ڕۆکفێلەر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×