وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان پابه‌ندده‌كات به وه‌رگرتنی بێ مه‌رجی حاڵه‌ته‌كانی فریاكه‌وتن و ده‌ڵێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكاران وه‌رده‌گیرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەتی كردوه، رایگه‌یاندوه، له کاتی ڕەوانەکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، بەتایبەت نەخۆشانی فریاکەوتن و باری ناجێگیر و چاودێری چڕ، پێویستە هەمو نەخۆشخانەیەک بە ئەرکی وەرگرتنی نەخۆش هەڵبستێت و دەستبەجێ کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدریت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نابێت نەخۆش ڕەتبکرێتەوە یان وەرنەگیرێت بەبیانوی نەبونی شوێن یان نەبونی چاودێری چڕ یان بەبیانوی ئەوەی نەخۆش لەباری بێ ئومێدی و بێ هیوایی چارەسەردایە یان هەر بیانوێکی دیکەی وەک نەبونی خەرجی پێویست، به‌ڵكو پێویستە نەخۆش وەربگیرێت لەکاتی هەر کێشەیەکدا پێویستە ڕەچاوی مافی نەخۆش بکرێت و چارەسەر بکرێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران وەردەگیرێت.